پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پابه‌ندبوونتان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر چڕیی و زۆریی توشبوان و لێشاوی شاڵاوی پەتاکە ناچارماننەکەن دەست بە كه‌ره‌نتینه بكه‌ینه‌وه”.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، “بەڕێزان، ڕۆژانەو شەوانە، بەبەردەوامیی هەموومان لەبەردەم هەڕەشەی مەرگێکی ڕاستەقینەدا وەستاوین، هەموومان شایەتی مەرگی دەیان و سەدان ئازیزمانین، ماڵ و کۆڵان و کوچەو گەڕەک و شەقام و شار‌و وڵات و گەردون؛ ڕەنگی مەرگیان گرتووە، کۆرۆنا ڕێگای ژیان و هەناسەو خوێنی لە ملیۆنان کەس گرتووە”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕاشیگه‌یاندووه، “تا ئەمڕۆ جگە لە خواپاراستنمان؛ تاکە چارەسەر خۆپارێزییە، بەستنی ماسکێک لە شوێنە داخراوەکان و پاراستنی دوریی نێوانمان لە شوێنە کراوەکاندا، جگە لەوەی دەبێتە پاراستنی خۆمان و دەوروبەرو خۆشەویستانمان، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی تر چڕیی و زۆریی توشبوان و لێشاوی شاڵاوی پەتاکە ناچارماننەکەن دەست بە کۆرەنتینەو قەدەغەی تەواوی هاتوچۆو داخستنی هەموو شوێنەکان بکەینەوە”.
داواشده‌كات، “بە بەستنی ماسکێک تەندروستیی خۆت و خەڵک و ژیان و بژێویی و کار‌و کەسابەت و بازاڕ؛ بپارێزن”.