د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هیچ به‌رپرسێك له‌پشت سوتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانیه‌وه‌ نییه‌

ژمارەی بینین: 47

پۆڵه‌تیك پرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر سوتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی دوو كه‌س ده‌ستگیركراون، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستێك له‌پشت سوتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كان هه‌بێت.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بو و ڕونكردنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر سوتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی و وتی، “هۆكاری سوتانی دارسنەوبەرەكان بۆ نەبونی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پێویست و كەمتەرخەمی هاوڵاتیان و ئەو كەسانەی بۆ سەرگەرم كردن دەڕۆن و ئەوانەی لەوێ نیشتەجێن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جگە لە هۆكاری سەرەكی كە كەمتەرخەمی حكومەتیشە”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “دوو هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوەکان هەر بەردەوامن و دەرکەوتەوە کە بە ئەنقەست کارەکەیان ئەنجام نەداوە” پارێزگاری سلێمانی ڕه‌تیشیكرده‌وه‌، هیچ بەرپرسێک لە پشت سوتاندنی دارسنەوبەرەکان بێت و بۆ مەبەستێکی تایبەتی بەکاری بهێنێت “هەر دەزگایەک ئەو دەنگۆیانە بڵاو بکاتەوە ڕووبەری یاسا دەکرێتەوە”. ئه‌وه‌ش به‌قسه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ.

هاوكات لەكۆبونەوەی ئەمرۆ سێشەممەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانیدا، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان، د.موحسین ئەدیب وەك بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ئەندازیار محەمەد جەلیل وەك بەرێوبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی له‌پشكی گۆڕان، ئیسماعیل رەشید وەك بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەلبژێردران، كە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی یه‌ متمانه‌یان پێبه‌خشرا.