پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه له‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدات له‌باره‌ی ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه به‌پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “وەزارەتی تەندروستی راپۆرتێكی ئامادەیە كە ژمارەیەكی زۆر مامۆستا و خوێندكار توشی كۆرۆنا بوون، بۆیە بە پێی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندروستی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدرێت سەرجەم خوێندنگاكان خوێندن بكەنە ئۆنلاین و دەوام لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران نەكرێتەوە”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی به پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “بەڵگەمان لە بەردەستدایە بۆ زۆری رێژەی توشبونی مامۆستا‌و خوێندكاران، بۆ ئەمەش بە پێی ئەو راپۆرتانەی لای ئێمە هەیە، بابه‌تی دەوامی خوێندنگاكان زیاتر ڕووی له‌داخستنە”.
وتیشی:” داخستنی سەرجەم خوێندنگاكان نەبوه‌ته بریار چونكە سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆتا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه ده‌درێت”.
پێشتر سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “هەرچەندە بەهۆی بایکۆتەوە تائێستا ئامارێکی وردیان سەبارەت بەتوشبونی مامۆستایان و خوێندکاران بە کۆرۆنا لەسەرتاسەری هەرێم لەبەردەستدا نیە، بەڵام بەپێ ئامارە سەرەتاییەکان لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەهەردوو پارێزگای هەولێر وسلێمانی (4) هەزار و ( 391) مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەر توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو مامۆستا لەهەولێر گیانیان لەدەستداوە”.
بەپێی ئەو ئامارەی بریکاری وەزارەتی پەروەردە خستویەتیە روو، لە پارێزگای هەولێر (1771) مامۆستا و (448) فەرمانبەر و (1443) خوێندکار توشی کۆرۆنا بوون، لە پارێزگای سلێمانیش (800) مامۆستا و خوێندکار توشی کۆرۆنا بوون.