ڤان دی بیك هەڵەی كردووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەریەك لە ماركۆ ڤان باستنی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی هۆڵەندا و پاریك ئیڤرای فەڕەنسی و گاری نێڤڵی ئەفسانەی پێشووی مانچستەر و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هاوڕان لە سەر ئەوەی كە دانی ڤاندی بەیكی هۆڵەندی یاریزانی نێوەندكاری یانەی ئایاكس ئەمستردام و یانەی مانچستەر یونایتد هەڵەیەكی گەورەی كردووە بەوەی ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد كردووە.

ڤان باستن لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: (ڤاندی بەیك یاریزانێكی لاوی تەمەن 23 ساڵە دەكرا ئەوانەی لە دەورین وردتر مامەڵەیان لەگەڵ ئەو هەموو بۆندە بكردایە كە پێشكەش بە یاریزانەكە كرا، چونكە ئەوەتا ئەو لە سەر كورسی یەدەگی یانەكە دانیشتووە بە بێ‌ كار ناكرێت یاریزانێك ڕوو لە یانەیەك بكات بۆ ئەوەی لە ساڵێك دا تەنها 6 بۆ 7 یاری ئەنجام بدات بۆیە من پێم وایە هەڵەی كردووە لەوەی ڕووی لە مانچستەر كرد).

لای خۆشییەوە ئیڤرا ڕایگەیاند: (یاریزانێك ئەو هەموو پارەیەی پێ‌ بدرێت ناكرێت هەر ئاوها لە سەر كورسی یەدەگ دابنیشێت من پێم وایە بۆندێكی زیادە بووە و دەكرا نەگوازرایەتەوە، چونكە ڤاندی بەیك هیچ سوودێكی بۆ یانەكە نەبووە تا ئێستا).

لە كۆتاییشدا گاری نیڤێڵ كاپتنی پێشووی یانەكە و هاوڕێی تیمی سۆڵشاری ڕاهێنەری ئێستای مانچستەر وتی: (شتێكی سەیرە یاری بەو یاریزانە ناكرێت و هیچ سوودێك لە تواناكانی نابینرێت دڵنیام ئێستا خۆشی لە ناخیدا دەڵێت باشە من چی دەكەم لێرە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا