یانەی نەورۆز و دەربەندیخان ھەڕەشەی كشانەوە دەكەن لە ڕیز خوولی نایابی كوردستان .
پاش تەواو بوونی یاریەكانی ڕۆژی سێ شەممە ڕابردوو ھەر دوو یانە بەھۆكاری ئەوەی داوەرانی خوولەكە بەمەبەست دژایاتیان دەكەن ھەڕەشەی كشانەوە دەكەن لەو خوولەدا .
دوێنێ یانەی وەرزشی نەورۆز كۆبوونەووەیەكی سێ كاتژمێری ئەنجامدا بڕیاریاندا ئەمڕۆ واژۆی یەكلای كەرەوە لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن لە خوولەكەدا .
لە لایەن خۆشێوە سەرۆكی یانەی وەرزشی دەربەندیخانیش لە ڕێگای ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبووك ڕایگەیاند ؛ من تا بتوانم خزمەتی وەرزش و وەرزشکاران دەبم بەڵام لێتان ناشارمەوە بە ئاشکرا دژایەتی یانەی دەربەند دەکرێت بەڵگەی ئاشکرامان پێیە کە داوەر لە یاری نێوان یانەکەمان و یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەلێر زوڵمی لێکردوین ، لە کۆتایدا سەرۆکی دەربەندیخان ڕایگەیاند گەر نەورزۆ بکشێتەوە لە خوولدا بەدڵنیاییەوە ئێمە دووەمین یانە دەبین .