ویلیان بووە یاریزانی ئەرسیناڵ

پۆڵەتیك – سپۆڕت

بەیانی ئەمڕۆ هەینی پێگەی ڕەسمی یانەی ئەرسیناڵ گانەرزی لەندەنی هەواڵی واژوو كردنی بۆندیان لەگەڵ ویلیانی بەرازیلی یاریزانی یانەی چێڵسی بڵاو كردەوە.

ویلیان بە بۆندێكی ئازاد لە بلوزەوە ڕووی لە گانەرز كرد پاش تەواو بوونی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی تری شاری لەندەن بە بێ‌ ئەوەی بگەنە ڕێكەوتن سەبارەت بە نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەی.

یانەی ئەرسیناڵ دیمەنێكی ڤیدیۆیی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە تیایدا پێشوازی كردنی خۆیان لە ویلیان ڕاگەیاند هەروەك ئاشكراش كرا كە ناوبراو مووچەی مانگانەی لەگەڵ یانەكە 400 هەزار پاوەند دەبێت هەروەك بۆندەكەشی بۆ ماوەی 3 ساڵ واژوو كراوە.

جێی باس كردنە ویلیان و ئیدارەی چێڵسی لە گفتوگۆی تایبەت بە نوێ‌ كردنەوەی بۆندەكەی نەگەیشتنە ئەنجام بەو پێیەی یاریزانە بەرازیلییە تەمەن 34 ساڵەكە داوای ئەوەی كرد بوو كە بۆندەكەی بۆ ماوەی 3 ساڵ نوێ‌ بكرێتەوە, بەڵام یانەكەی ئەو داوایەیان ڕەت كرد بۆوە و تەنها بۆ 2 ساڵ ئامادە بوون بۆندی لەگەڵ نوێ‌ بكەنەوە هەر بۆیە ئەویش بڕیاری ڕۆیشتنی دا بەرەو ئەرسیناڵ.

Bein sport/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا