یۆڤی نایباتەوە ئەمشەویش میلان و ڕۆما دەجەنگن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 5 ی خولی كالچیۆی ئیتاڵیا زۆربەیان ئەنجام دران تەنها یاری لوتكەی هەفتەكە ماوە لە نێوان میلان و ڕۆمادا كە لوتكەی لوتكەكانی خولەكە دەبێت لە سەر یاریگای سانسیرۆ ئەگەر میلان بردنەوەی تۆمار كرد ئەوا بە تەواوەتی لە پێشەنگی خولەكەدا شوێنی خۆی قاییم دەكات ئەگەریش ڕۆما بردییەوە ئەوا هیوایەك بە یانەكانی تر دەداتەوە كە بگەڕێنەوە بۆ كێبڕكێ‌ كردن دژی میلان بەو پێیەش كە ئەم هەفتەیەش یۆڤی یەكسان بوو ئەوا دۆخی یانەكە باش نییە و پێ‌ دەچێت دواجار بواری كێبڕكێ‌ بە یانەكانی تریش بدات.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
كالیاری 4 X كرۆتۆنی 2
پارما 2 X سبیزیا 2
بینفینتۆ 1 X ناپۆلی 2
فیرۆنتینا 3 X ئۆدینێزی 2
یۆڤنتۆس 1 X هیلاس فیرۆنا 1

ئەمشەو دووشەممە
میلان X ڕۆما                      سەعات 9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا