وادەی بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچە ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە7ی نیسان لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی نیسان، بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشکرایکرد،” ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئادار(3) بڵاودەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و لەوانەیە تەنها مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بکەوێتە دوای جەژن.

لەکاتێکدا، ئەمڕۆ دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، نوسراوی خەرجکردنی بڕی 952 ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، “بەشێکی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا