شەفافیەت: داهاتی سلێمانی نیوە زیاتر دابەزیووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەی پێشووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین زیاتر بووە لە 4 ملیار دینار بووە؛ بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەو پارێزگایە 4 ملیار کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوە داهاتەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ئاشکرایکرد، داهاتی هەفتەی پێشوو لە رۆژی 23-3-2024 تاکو 29-3-2024 بریتیبووە لە 4 ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 717 دینار.

بەگوێرەی داتاکانی شەفافیەت، لەو بڕە پارەیە 4 ملیار و 47 ملیۆن و 97 هەزار دینار واتە رێژەی %100ـی کۆی گشتیی داهاتەکان بەشێوەی نەختینەیە و تەنیا 6 ملیۆن و 416 هەزار دینار بەشێوەی چەکە و مقاسە سفرە.

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین داهات زیاتر لە 4 ملیار دینار کەمیکردووە؛ داهات لە هەفتەی پێشووتردا 8 ملیار و 909 ملیۆن و 571 هەزار و 232 دینار بووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا