دروستكردنی كەمپێك بۆ كەسوكاری داعشەكان نارەزایی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

كارەكانی بنیاتنانی كەمپی عوملە لە ناحیەی زومماری پارێزگای موسڵ ناڕەزایی دانیشتوانی ناحیەكەی لێكەوتەوەو هۆشداریش دەدەن لەوەی پێویستە دروستكردنی ئەو كەمپە هەڵبوەشێتەوە.

ئەحمەد جەعفەر بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار رایگەیاند، زۆر بەداخەوە، چەند هەفتەیەكە بنیاتنانی كەمپی عوملە دەستیپێكردۆتەوەو ئێستا سەدا 95 ی كارەكانی تەواو بووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، زیاتر لە سێ هەزار خێوەت لە كەمپەكەدا دانراون و لە ماوەیەكی نزیكدا بۆ وەرگرتنی خەڵك ئامادە دەبێت.

لە شوباتی ئەمساڵدا بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانی خەڵكی زوممارەوە دەرگای كەمپەكە داخراو كارەكانی راگیران، بەڵام ئێستا دەست بەكارەكانی كراونەتەوە.

هەوار فارس چاڵاكوانی مەدەنی لە زوممار ئاماژە بەوە دەكات مۆڵەتی دوو رۆژیان داوەتە حكومەتی عێراق و لێپرسراوانی ناوچەكە تا بە یەكجاری كارەكانی كەمپەكە رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كارەكان رانەگیرێن خۆپێشاندانی گەورە دەكەن و كاردانەوەی دیكەیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا