دوو کەس بەهۆی لافاوەوە لە دهۆک بێسەروشوێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی درووستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە دهۆک دوو هاواتی بێسەروشوێنن.

بارانێکی بەخوڕ رووی لە سەنتەری شاری دهۆک کردووە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ لە بەشێکی شەقامەکان درووستبووە.

شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی دهۆکی گرتووەتەوە و هەر وەک لە رۆژانی پشێووتر، کەشناسیی هەرێم پێشبینی کردبوو کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی باکووری هەرێم زیاترە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بەهۆی خراپیی رەوشی کەشوهەواوە، “ئەگەر پێویست نەبوو، کەس هاتووچۆ نەکات و لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا