بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی مێژووی پڕ لە شانازیی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستان حامید حاجی غالی کرد.

ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، لە دیدارێکی دۆستانەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی مێژووی پڕ لە شانازیی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد وەک یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ کە قارەمانانە بەرگرییان لە خاکی کوردستان کردووە و بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە سەرخستنی شۆڕشەکە.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی لێپرسراوی نووسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکە.

جەختیکردەوە و وتی ، دڵنیام بە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتوویی خۆتان لەم ئەرکە نوێیەشدا سەرکەوتوو دەبن و لە خەمی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا