وتەبێژی پارتی: سەردانی كۆمەڵ و یەكگرتووش دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەردانی گۆڕانیان كردووە، بەنیازیشن سەردانی كۆمەڵ و یەكگرتووش بكەن.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی گۆڕان رایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەردانی گۆڕانیان كردووەو لە كۆبونەوەكەشدا تاوتوێی چەندین پرسیان پێكەوە كردووە.

باسی لەوەشكرد، دوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بڕیاردەدرێت سەردانی هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتووش بكەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ شاندێكی پارتی بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر لەنێوان هەرسێكیاندا بەڕێوەبچێت.

ئەو كۆبونەوانەش لەكاتێكدایە، ئێستا ئابوری هەرێم بەدۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و حكومەت وەك پێویست توانی دابینكردنی موچەی نییە.

بەپێی زانیارییەكانیش لە كۆبونەوەكاندا یەكێتی و گۆڕان داوایان لە پارتی كردووە كاربكەن بۆ ئەوەی حكومەت دەست بەچاكسازی راستەقینە بكات و تەنها بەلێبڕینی موچە هەوڵی تێپەڕاندنی دۆخەكە نەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا