پێشبینی دەکرێت بەفرو بارانبارین بەردەوام بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە كە باران و بەفربارین لەناوچەكانی هەرێم تا سبەینێش بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی كاتەكان و لەزۆربەی ناوچەكاندا بارانبارینی مامناوەند دەبێت  و رێژەی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەكان، هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سبەینێ یەكشەمە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان، لە دوایی نیوەڕۆە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكاندا بە نمە باران و بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت تا كاتەكانی شەو، بەراورد بەئەمڕۆش پلەكانی گەرما 1 بۆ3   پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 11

کەرکوک : 15

هەڵەبجە : 13

زاخۆ : 10

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا