پۆڵەتیك پرێس
بەشی كەشناسیی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بارینی بەفر و بارانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە و زۆرترین بارانیش لە رواندز باریوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 29-1-2023 بڵاوكراوەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا و لە كاتژمێر 09:00 ی بەیانیی دوێنێ بۆ كاتژمێر 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، بەفربارین لەم ناوچانەی خوارەوە بەمشێوەیە بووە:
تەوێڵە: 1.5 سانتیمەتر
كانی ماسێ: 13.0 سانتیمەتر
بامەرنێ: 1.0 سانتیمەتر
شیلادزێ: 2.0 سانتیمەتر
دینارتە: 1سانتیمەتر
چامانكێ: 7.0 سانتیمەتر
رواندز: 10 سانتیمەتر
سۆران: 10 سانتیمەتر (گوندی هاودیان)
قەڵادزێ، دەروازەی كێلێ: 25 سانتیمەتر
حاجی ئۆمەران: 32 سانتیمەتر
هەر بەگوێرەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، رێژەی بارانبارین بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
پارێزگای هەولێر: (هەولێر 3 ملیمەتر – پیرمام 13.3 ملیمەتر – سۆران 11.8 ملیمەتر – هیران 12 ملیمەتر – شەقڵاوە 12 ملیمەتر – خەبات 4.8 ملیمەتر – رواندز 38 ملیمەتر).
پارێزگای سلێمانی: (سلێمانی 0.7 ملیمەتر – كەلار 0.2 ملیمەتر – دووكان 0.4 ملیمەتر – رانیە 10.3 ملیمەتر – قەڵادزێ 9 ملیمەتر – دەربەندیخان 0.2 ملیمەتر – سەیدسادق 0.5 ملیمەتر).
پارێزگای دهۆك: (دهۆك 10 ملیمەتر – زاخۆ 1.6 ملیمەتر – ئاكرێ 19.2 ملیمەتر – دینارتە 21 ملیمەتر – بەردەڕەش 14.8 ملیمەتر – زاویتە 16 ملیمەتر).
پارێزگای هەڵەبجە: (هەڵەبجە 0 ملیمەتر – تەوێڵە 6.4 ملیمەتر – بیارە 0.7 ملیمەتر).