نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی لە نرخدا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی نرخی نەوت لە وەشانی رابردوویدا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی 6 مانگی رابردوودا، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخەکان کەمێک پاڵپشتییان بۆ گەڕایەوە و بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی کانوونی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت چووە سەر نرخەکەی و بە 69 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە وەشانی پێشوودا، نرخی نەوت زیاتر لە 3 دۆلار دابەزی و گەیشتە خوار 75 دۆلار کە ئەوەش کەمترین ئاستی خۆی بوو لە مانگی حوزەیرانەوە.

شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ANZ لە یاداشتێکدا دەڵێن لە دانیشتنی پێشوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی شۆک بووە بەهۆی ئەو زانیاریانەی کە دەریدەخەن بەرهەمی ئەمریکا لە نزیک بەرزترین ئاستی تۆمارکراودا دەمێنێتەوە هەرچەندە کۆگاکان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا