رووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای زیقار 23 قوربانی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە روداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی جۆری كراون لە سنوری پارێزگای زیقار 23 كەس بوونە قوربانی.

نەبیل موسەوی قائیمقامی قەزای سوق شیوخ رایگەیاند: روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 21 كەسی تریش برینداربوون.

راشیگەیاند: روداوەكە لە سەر رێگایەكی سەرەكی ناوچەی تەل لەحم لە خواروی پارێزگای زیقار رویداوە، تیمەكانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی روداوەكە، لاشەی ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای سوق شیوخ كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا