سێ بارهەڵگری سووتەمەنی و 50 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی گەیشتە غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەروازەی رەفەح لە دیوی فەڵەستین ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سێ بارهەڵگری سووتەمەنی و 50 بارهەڵگری دیکەی هاوکارییە مرۆییەکان گەیشتە غەززە.

وائیل ئەبو عومەر، وتەبێژی دەروازەی رەفەح لە دیوی فەڵەستین ئاشکرایکرد،” دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران”ئۆنروا”، سێ بارهەڵگر کە 127 هەزار لیتر گازوایلیان تێدابووە، وەریانگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوە 50 بارهەڵگری دیکەی هاوکاری مرۆیی گەیشتوونەتە کەرتی غەززە، هەروەها 674 کەسی میسری و بیانی و نۆ بریندار و 11 هاوەڵیان کەرتی غەززەیان بەجێهێشت و کۆی گشتی ئەو کەسانەی لەناو کەرتی غەززەوە بەرەو خاکی میسر ڕۆشتن گەیشتە 694 کەس.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەوشێوەیە زیاتر لە 40 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوولا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی کەوتووەتەوە، هەروەها بەهۆی هێرشەکانەوە لە کەرتی غەززە هەزاران باڵەخانە، لەوانە نەخۆشخانە، مزگەوت و کڵێسا، زیانیان بەرکەوتووە یان وێرانبوون، هەروەها 21 نەخۆشخانە لەکارکەوتوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا