نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە نەمانی سووتەمەنی لە كەرتی غەززە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین هۆشداری دەدات لە راوەستانی خزمەتگوزارییە مرۆییەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بەهۆی رێگەنەدان بە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ غەززە.

تۆماس وایت، بەڕێوەبەری ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا) هۆشداری دا لە راوەستانی خزمەتگوزارییە مرۆییەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوو بەهۆی رێگەنەدان بە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ غەززە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو كۆنتراكتەری سەرەكی كە كار بۆ ئۆنروا دەكەن، كارەكانیان راگرتووە و سووتەمەنیان نەماوە، ئەمەش وا دەكات 200 هەزار كەس لە كەرتی غەززە لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بن.

تۆماس وایت ئاماژەی بەوەش كردووە، لە كۆی دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار هاووڵاتیی كەرتی غەززە، ملیۆنێك و شەش سەد هەزار كەس ئاوارە بوون و ئەو هەشت سەد هەزارەی لە كەرتەكە ماونەتەوە، سەرجەمیان بە تەواوەتی پشت بە هاوكارییە مرۆییەكان دەبەستن بۆ بەردەوامیدان بە ژیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا