نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی زیادبوونەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت لە وڵاتانی رۆژئاوا، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 36 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لایخۆیەوە مارگرێت یانگ، شارەزای ستراتیژی لە DailyFX رایگەیاند، رەنگە سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و وەرزی هاوین و زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، ببنە هۆکاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا