پۆڵەتیك پرێس
به پێی زانیارییه‌كانی راپۆرتی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، واشنتۆن بڕیاریدا تا مانگی ئه‌یلول هێزه‌كانی به رێژه‌ی 44% له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەمەریكا 2500 سه‌رباز و 16هه‌زار خانه‌نشینی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان ده‌كشێنینه‌وه.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی نیسانی رابوردوو فه‌رمانی كرد، به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان، كه پێكهاتووه له 300 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری پڕ له چه‌كی جیاواز، وێڕای راده‌ستكردنی 13هه‌زار پارچه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی به مه‌به‌ستی له ناوبردن.
ئه‌و ژمارانه‌ی كه له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی “پێنتاگۆن”دا هاتووه، ئەوە دەردەخەن هه‌نگاوه‌كانی واشنتۆن خێران بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان.
بەگوێرەی راپۆرتەكە تا ئێستا واشنتۆن 6 پێگه‌ی گرنگی سه‌ربازی راده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان كردووه‌ته‌وه‌هاوكات لووید ئۆستن ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندووە، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بەبارورد بەو پلانانەی كه دانراون، خێراتره.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووە، ئه‌مه‌ریكا له 20ی حوزه‌یران، بنكه‌ی سه‌ربازی باگرام راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كات، كه 50 كیلۆمه‌تر له كابوڵی پایته‌خته‌وه دووره.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بەهه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بیانیان كردووه دادەنێنن.
ماڕك میلی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووە، ئه‌وان پلان داده‌ڕێژن بۆ گواستنه‌وه‌ی وه‌رگێڕ و خێزانه‌كانیان بۆ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وانه‌شی كه له‌و ماوه‌دا هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، كه ژمارەیان بە 20 هه‌زاركه‌سه‌و بۆ ئەوەش جۆ بایدنن دەكەن.