ئومێد خۆشناو: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سەرجەم ڕێگا سەرەکییەکانی هەولێر دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کامێرای تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ لە هەموو ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارین لە زووترین کاتدا کامێراکانی تیژڕۆیی لە ڕێگا سەرەکییەکانی هەولێر دابنرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە دانانی ئەو کامێرایانە دەکەین و لە بەرژەوەندی خەڵکن.

جەختی لەوەش کردەوە، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆ هەیەتی، لە هەموو هەرێمی کوردستان کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا