هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: بۆکاری پێویست نەبێت سەردانی ئەم شەقامانە مەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا شەقامی سەرەکی قلیاسان لە هۆڵی مۆنالیزاوە بۆ باخی بەختیاری بەربەستکراوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت روونەکەنە شەقامی سەرەکی قلیاسان بۆ ئەوەی لۆد و قەرەباڵغی دروست نەبێت”.

راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کە ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە و رۆژانە بۆ ماوەیەک شەقامەکانی نزیک لە زانکۆ رادەگرن و رێگە بە هاتوچۆی شۆفێران نادەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا