لە هەولێر کۆبوونەوە گرنگەکە دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە بەشداری بەشێک لە کەسی یەکەمی لایەنەکان لە بینای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

کەمێك پێش ئێستاش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە بینای سەرۆکایەتی هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمە سێیەم جارە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەسەر پرسی هەڵبژاردن بە ئامادەیی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا