پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە داگرتنی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی کرا لەدوای دەرچوونی لە پشکنینەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە25 ی شوبات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” دەستیان بە داگرتنی 44 تۆن برنجی تایلەندی کردووە، کە گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە و لە پشکنینەکاندا دەرچووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو برنجە لەچوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.
لەکاتێکدا، وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕۆژی 6ی شوبات 40 هەزار تۆن برنج و ڕۆژی 14ی شوباتیش 44 هەزار تۆن برنجی ڕاگەیاند.