گەردەلولەكەی حەماس چۆن بوو بە هەڕەشە بۆسەر ئیلۆ ماسك؟

پۆڵەتیك پرێس

هەرزووبەزوو تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو) هۆشداری پێدرا لەبارەی ئەو پۆستانەی لەسەر جەنگی ئیسرائیل و حەماس لەرێگای ئەو تۆڕەوە بڵاودەكرێنەوە

لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقساوە، پرسی فەلەستین لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، چالاكوانانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دیمەنی ئۆپەراسیۆنەكە و وردەكارییەكانی ئەو رووداوانەیان بڵاودەكردەوە كە ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە میدیای ڕۆژئاوایە كە بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا دەكەن پێچەوانەی ئەو بانگەشانەیە لەبارەی ئازادییەوە دەیكەن. هەرزووبەزوو تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو) هۆشداری پێدرا لەبارەی ئەو پۆستانەی لەسەر جەنگی ئیسرائیل و حەماس لەرێگای ئەو تۆڕەوە بڵاودەكرێنەوە.

لە بەرامبەر ئەو لێشاوە زۆرەی ڤیدیۆ و هەواڵەكاندا، كۆمیساری یەكێتی ئەوروپا بۆ بازاڕی ناوخۆ، نامەیەكی بۆ ملیاردێری ئەمریكی خاوەن پلاتفۆرمی ئێكس (پێشتر تویتەر)، ئیلۆن ماسك، ناردووە، كە تێیدا دەڵێت، “ دوای ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی كە حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێكرد، زانیاریمان هەیە كە پلاتفۆرمەكەت بۆ بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی نەشیاو بەكاردەهێنرێت.” نایاساییە و چەواشەكارییە لەناو یەكێتی ئەوروپا، سەرەڕای ئاگاداركردنەوە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانەوە.”

جێگای سەرنجە ئەو بەرپرسە ئەوروپییە وادەی 24 سەعاتی دا بە ماسك بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوەیەكی تەواو و ورد پێشكەش بكات و ماسكیش وەڵامی نامەكەی دایەوە و دەڵێت، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە هەموو شتێك كراوە و شەفاف بێت، و دەبێت ئەو پێشێلكاریانە بخەیتە لیستی ئەو پێشێلكاریانەی كە ئێوە مەبەستیان ئەوەیە كە خەڵك بیانبینن”.

لیندا یاكارینۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پلاتفۆرمی ئێكس دەڵێت: “ئێمە سەدان ئەكاونتمان سڕیوەتەوە كە پەیوەندییان بە حەماسەوە هەبووە

سەبارەت بەو ناوەڕۆكە كە كۆمیسیۆنی ئەوروپا مەبەستیەتی، ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی كۆمیسیۆنەكەوە ڕایگەیاندووە، “ئەو ناوەڕۆكانەی كە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاودەكرێنەوەو دەتوانن پەیوەندییان بە حەماسەوە هەبێت، بە ناوەڕۆكی تیرۆریستی دادەنرێت، نایاساییە، و دەبێت بەپێی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكان لاببرێن.

لیندا یاكارینۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پلاتفۆرمی ئێكس دەڵێت: “ئێمە سەدان ئەكاونتمان سڕیوەتەوە كە پەیوەندییان بە حەماسەوە هەبووە.

جێگای سەرنجە كە یاسایەكی نوێی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی هەیە كە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە لە یەكێتی ئەوروپا كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە پێویستە كۆمپانیاكانی سۆشیال میدیا چاودێری پلاتفۆرمەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ گەڕان بەدوای ناوەڕۆكی نایاساییدا، لە مەترسی سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا ئەگەر ئەوان پابەند نین بەم یاسایە.

پلاتفۆرمی ئێكس تاكە پلاتفۆرم نییە كە پابەندی داواكارییەكەی یەكێتیی ئەورووپا بووە، میتاش كە خاوەنەكەی مارك زوكەربێرگە، داوایان لێكرا هەمان كار بكات.

دوای كڕینی تویتەر لە ساڵی ڕابردوودا، ئیلۆن ماسك بەردەوام جەختی لەسەر دیدگای خۆی بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە “سانسۆرییەك” دەكردەوە، هەرچەندە جەختی لەوە كردەوە كە پلاتفۆرمەكەی ڕێز لە یاساكانی هەموو وڵاتێك دەگرێت لەم بوارەدا.

لە كۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، كۆمیسیۆنی ئەوروپا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێژەی زانیاری هەڵە لەسەر پلاافۆرمی “X”، ئاماژەی بەو ئەنجامە لاوازانە كرد كە لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا تۆماری كردووە كە لەسەر ژمارەیەك پلاتفۆرم ئەنجامدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا