كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان لەخانەی راپەڕاندن تەقییەوە

پۆڵەتیك پرێس:
كێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لەخانەی راپەڕاندن تەقییەوەو چەند ئەندامێكی خانەكە دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، سێ‌ ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی گۆڕان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ماوەی 10 رۆژ زیاترە هەریەكە لە عەدنان عوسمان‌و دەرباز محەمەد دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردووەو شەماڵ عەبدولوەفاش دەستلەكاركێشانەوەكەی نووسیوەو دەیەوێت پێشكەشی رێكخەری بكات.

ماوەیەكە كێشەی ناوخۆیی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان هەیەو ماوەی رابردووش، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان، هۆشدارییاندا بەسەركردایەتی بزووتنەوەكەیان، كە نابێت ئەو دۆخە بەردەوامی هەبێت.

چەند رۆژێكیشە لەناوخۆی گۆڕان دەست بەهەڵمەتێك كراوە، كە هەڵمەتەكە خۆی لەرەخنەگرتن لەسەركردایەتی گۆڕان‌و ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكات دەبینێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناوخۆی گۆڕان لەبارەی هەڵمەتەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، هەڵمەتەكە پەیوەندی بەناڕازییەكانی ناوخۆی گۆڕان هەیەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو زیاتریش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا