بەهای دۆلار رووی لە دابەزین كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی و 100دۆلار بە 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەهای دۆلار لە بەرامبەر بەهای دینار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار گەیشتە 163 هەزار دینار.

ئەمەش دوای ئەوە هات بانكی ناوەندی چەند رێككارێكی لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار گرتەبەر و ئەمڕۆ بڕی 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری بە شێوەی كاش خستەروو.

دوێنێ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار و 500 دینار؛ ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 166 هەزار دینار بوو.
هۆکارێکی کەمێک بەرزبوونەوەی بەهای دینار، فرۆشتنی بڕێکی زیاتر دۆلار بوو بەشێوەی نەختینە بەراورد بە رۆژانی پێشتر.
زیاتر لە ساڵێکە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بەهای دینار لە نزمیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا