عێراق: هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمار نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیکردەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەدا بوونی هەبێت.

لەوبارەیەوە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چەند میدیایەکی عێراقی هەواڵی راگرتنی دەوامی فەرمییان لە پارێزگای نەجەف راگەیاندووە گوایە حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.

بەدر ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و وەزارەتی تەندروستیی بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە.

هاوکات، داوای لە کەناڵەکانی راگەیاندن کرد هەواڵ لەو لایەنانە وەربگرن کە رێگایان پێدراوە لێدوان بدەن.

لەماوەی رابردووشدا، میدیاکانی عێراق بەهەمان شێوە بڵاویان کردەوە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە بەڵام وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا