كۆمسیۆن چاودێری نێودەوڵەتی دەنێرێتە بنكەكانی دەنگدان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا لەكاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق شاندی چاودێری نێودەوڵەتی بنێرێتە بنكەكانی دەنگدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاب، جومانە غەلایی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە “بۆ هەربنكەیەكی دەنگدان شاندێكی نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەكە دەكات، پاراستنی ئەمنیەتی بنكەكانی دەنگدانیش لەسەر شانی لیژنەی باڵای ئەمنیەوە دەبێت”.

دەشڵێت “بڵاوەپێکردنەوەی شاندی چاودێرانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت”.

هاوكات حوسێن ئەلهنداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ” ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکان دەرکردوە و بڕیارە لە رۆژی هەڵبژاردن چاودێری بنكەكانی دەنگدان بكەن، بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا