بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتان دەزانم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکات و دەڵێت، بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەبوبەکر حسێن ھەڵەبجەیی) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەتان دەزانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەم. لەخوای گەورە داواكارم سەبووریتان پێببەخشێت و رۆحی كۆچكردوو شاد و ئارام بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا