پاریس دەستی كردەوە بە فڕین بە تەنها

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 6 ی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا سەرجەمیان بە كۆتا هاتن تیایدا ئیدی هەموو شتێك ئاسایی بۆوە و پاریس دەستی كردەوە بە فڕین بە باڵەكانی و یانەكانی تریش وردە وردە دەكەونە خوارەوە و ناتوانن لەگەڵی بفڕن و كێبڕكێ‌ بكەن.

لەم گەڕەشدا مۆناكۆ بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو تووشی دۆڕان هات بەرامبەر بە یانەی ستاد بریست و مارسیلیاش میوانی لیۆن بوو یارییە لوتكەكەی نێوانیشیان بە ئەنجامی برایانە بە كۆتا هات.

ئەنجامی یارییەكەی شەوی هەینی

پاریس سانت جێرمان 6 X ئێنجی 1

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
لانس 2 X سانت ئیتیان 0
نیس 2 X نانت 1

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
مۆنپێلێ‌ 0 X نیم ئۆڵمپیك 1
بۆردۆ 3 X دیجۆن 0
ستراسبۆرگ 0 X لیل 3
میتز 3 X لۆریان 1
ستاد بریست 1 X مۆناكۆ 0
ڕین 2 X ستاد ڕیمس 2
لیۆن 1 X مارسیلیا 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا