بۆچی تۆپی پێی مۆدێرن بۆتە کابوس ؟!

بەگەڕانەوە بۆ ٢٥ سـاڵی ڕابـردوو جیاوازیەکـی یەکجار گەورە ھەست پێ دەکرێت لەسەرجەم ڕەگـەزەکـانی تۆپی پێدا ، لەو دەمـەدا لەھەر تیپێک ، یانەیەک ، خوولێک ژمارەیەکی بێشوومار دەبینرا لە کاتێکدا ئەستێرەیەک بۆ یەک دوو وەرزێک بەدیار دەکەوت دواتر دەپووکـایەوە ، پاش ھەڵوەرینی ئەو ئەستێرانـە گەشەسەندنی خێرای تۆپی پێ دەبینرێت ئەسێرەکان ھێواش ھێواش بەسەر دەچن بــاوی پشـت بەستن بەتاک یایزان نەماوە.

 

لە دە ساڵی ڕابــردوو گـەر ناوەکـانی ( ڕۆنــاڵدۆ _ میسی ) دەربھێنرێت ، ئەوا یاریزانــەکانی تر بەگـشتی ھاوئــاستن لە زۆر ڕووەوە ، بە ڕۆشتنی ئەم دوو شـــا ئەسـتێرەیـە بەیەکجاری نــەخـشەی تۆپی دەگۆڕێت بۆ کابوسێکی تەواو تـۆقـێنەر ! لە ئێـستا گۆڕانکاریەکان بەجۆرێکن گەر تایمێک بۆ تایمێک بیر لە گۆڕانکاری نەکرێتەوە چەنسی شکست ھێنان زۆر زیــاتر دەبێت .

 

لەڕابـردوودا چەند تاکتیکی کلاسیکی پەیڕەو دەکـرا ڕۆڵێکی واگەورەی نەدەگـێڕا ببێتە ھۆی یەکڵاوابوونی پاڵەوانێتی یاخوود ئەنجام لەبەر ئەم ھۆکـارەش بوو چەنسی زیاد بوونی ئەستێرەکان زیـاتر دەبوو ، بەڵام لەئێستا تۆپی پێ ” تاکتیک – لایەنی دەروونییە – لایەنی جەستەییە – بەرنامەڕێژێ خۆراکــە – کەسێتیە …..

 

ھتد ” یـا تێگەشتنە لە ; چەمکی کــات ، ڕووبەر – جووڵەی بەرنامە بۆداڕێژراوە – پلانی پێش وەختەیە – ئەنجامدانی مــانۆڕە !! پەرەو پێش چوونی تۆپی پێ دۆخێکی وەھای ڕەخسانــدووە چی دی گەورە و بچووک بوونی نـەماوە ، تیمێکی ئاسـت زۆر لاواز تیمێک دوور دەخاتەووە لەتێگڕای ڕوەکـانەوە لە ترۆکـدایە ! لەڕابــردوودا زمـانی ژمارەکـان جیاوازتر خۆیان نمایش دەکرد بۆ نموونـە ” ٧ – ٨ … ھتد ” تۆمـار دەکــرا کەچی لەخانەی نۆرماڵ دەرنەدەچوو ، بڕوانــە ئێستا ” ٤ ” گۆڵ بەئەنجامی ئـابڕوبەروو دێتە ناوزەندکردن ئەمەش دەرئـەنجامی ئەو گۆڕانە ڕیشەیە کە تەواو تەنی بە گەمەکە ھەڵچنیووە .

 

کابووسی تۆپی پێی مـۆدێرن ; چی ماوە خوێندنەوەی بۆ نـەکات ، سـەرنج بـدە ئێستا بەتەنھا یاریزانێک رۆڵەی باش ئەدا نـەکات نــا ھاوسەنگی دەدات بەتیمەکە ، لە ناوچەی ســزای تیمی دژ تۆپت لێوەر دەگــرن ترسی ڕاســتەقینە لەسەر گۆڵەکـەت دروســـت دەبێت . ســێر ئەلێکس فێرکسـۆن دەڵێت ; ھەر شـەوێک یاریەکــی چارەنوسازم ھەبوو بێت شـەوان چوار بۆ پێنچ جار لەخەو ڕادەپەڕیم چوونکە کابوسی تۆپی پێ بەرۆکــی بەرنەئـەدام ئاڵۆزبوونی چەمیکی تۆپی پێی مـۆدێرن یەک ئاڕاســتە نییە تۆ تەنھا ئامانج دەجەنگیت ؟ یـاریـەکـانی قـۆناغی ١٦ خوولی یـانە پاڵەوانـەکان وەک نــموونە ;

 

لەم گـەڕەدا ڕووداوگـەلێک ڕوویدا ، جێگای سەرسوڕمـانی شـەقامی وەرزشی بەگــشتی کاتێک بارســا چوار گـۆڵی لێـکرا بـەرامـبەر یانەیەک کـەئێستا تەنھا یانەی پـڕۆژەیە لەم یاریەدا سـەلمێنرا گەورە و بچووک لەتۆپی پێدا پووکــایەوە ، مێژوو کلتوور تەنھا لەسەر کـاغەر ، ڕاگــەیاندن ڕۆڵیان ھەیـە ، ھـەمـیشە ئەستێرەکـان توانایان نابێت قـسەی کــۆتایی بــکەن واتـا ئەم یاریە کابووس بوو بۆ بـارسا پرسـیارگەلێک مـاوە وەک ; بڵێی بـارسا کابووسی تۆقێنەر بۆ پاریـــس ؟ جارێکی زلەیەک دەدرێتەوە لە گوێی شەقامی وەرزشی دەڵێت ئەمە تۆپی پێیە ! تۆپی پێ ؟ جارێکی دی کلتوور وانــە بڵێتەوە ؟ کــات لەبەرژەوەنـدی کـێیە و بـۆ !!!

 

یاریەکـی دیــکە ; بایرنی خاوەن ھاندەر سەرسەخت میوانداری ئــارسـیناڵی کرد ، دوو یانە خاوەنی ڕێبازی تایبەتی خۆیانن ، دوو بەھێزترن یـانەن لەسەر ئـاستی ئەوروپــا ، بـەشێک لەئـەسـتێرە دیـارەکان لەئاسـمانی ئەم یانەیەدان ؟ سـەرنج بدە چۆن تۆپی پێ بۆیەوە بەکـابووس قوڕقڕاگـەی ئارسـیناڵی گـرد ؟ یاری مانچستەر سیتی و مـۆنـاکۆ کابووسبوونی تۆپی پێی یەکلایکردەووە پێوەرە وەرزشــیەکان ئاماژە بۆ ئەووە دەکەن قــورسە ئەنجام دوا بکەیت و یاریەکە وەربگریتەوە سەرنج بدە سیتی یانەیەکی پڕۆژەیە چۆن مــێزەکەی ھەڵگەڕاندەوە ئەو یاریە ئیدی ئیحترامێکی نەھێشت بۆ پێوەر ، خوێندنەوە …

 

زۆرجاران فکری ئەوە دەکــەم بۆچی یانەیەکـــی ئـاست بەرز دووچاری شـکست یەت بەرامبەر یانەیەکی ئـاست لاواز ، گەر بڕیاربێت چەنس یاریەکە یەکلای بکاتەووە بۆ دەبێت ئەم یاریە بێت و یاریەکی دی نەبێت ؟ بۆ یانە ئاســت لاوازەکــە چەند یاری داھاتوو بە چەنس ناباتەوە ؟ دۆخی تۆپی پێ دەگــاتە ئـاستێک ئیدی خوێنەووە ڕۆڵی نامێنێت ؟ چەنس ڕۆڵی نابێت ! گەشەی تۆپی پێ خێرایەکی تۆقێنەر و ترسێنەری ھەیە !! تا دێت ئەم چەمکە ئاڵۆزتر دەبێت

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا