وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و هەناردەی نەوتی لە مانگی ئەیلولدا ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری نەوتی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوکردەوە و داهاتی مانگی ئەیلول لە نۆ ملیار دۆلار زیاتر بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لە مانگی ئەیلولدا بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتە 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل، کۆی گشتی داهاتەکەش نۆ ملیار و 422 ملیۆن و 410 دۆلار بووە.

ڕوونیکردەوە، لە مانگی ئەیلولدا، بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار و 441 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردەکراوە، لە گەیارەوە 473 هەزار و 335 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، هەروەها هەناردەی نەوت بۆ ئوردون 449 هەزار و 423 بەرمیل بووە، کە نرخی هەر بەرمیلێکیش بە 91,353 دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن 37 کۆمپانیای جیهانییەوە بەرهەمی هەناردەکراوی عێراق کڕدراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا