پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئافادی تورکی کە سەر بە دەوڵەتى تورکیایە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و داوا دەکات هاوڵاتیان لە کەناراوەکان دوور بکەونەوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی لە مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە دوای بوومەلەرزەکانی ئەمشەو.
دەزگای ئافادی تورکی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بوومەلەرزە نوێیەکە کادیرەکانیان ئامادەن و بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن و دەڵێت مەترسی دروست بونی ڕووداوی هاوشیوەی تسۆنامی لە ئاوەکاندا هەیە.
ئەمشەو دوو بوومەلەرزەی نوێ بە گوڕی ٦.٤ و ٥.٢ پلەی ڕێختەر باشووری تورکیا و بەشیک لە باکوری کوردستانی و شاری عەفرینى ڕۆژئاوای کوردستانی گرتەوە.