ئێران سورە لەسەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەری

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندێکی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئەتۆم گەیشتونەتە ڤێنا بۆ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی سزاکان، ئاماژەیان بەوەشدا ئەوەی لە پایتەختی نەمسا ڕوودەدات جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەکاتەوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان ڕایگەیاند، “ئەوەی لە ڤێنا ڕوودەدار جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان دەکاتەوە، وە ئێمە هیچشتێکیتر قبوڵ ناکەین وە زۆر پابەندین بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی”.

ئاماژەی بەوەشدا، هیچ شوێنێک نیە لە گفتوگۆکانماندا وەک گفتوگۆی پێشکەوتنخواز و پابەندبوونی نوێ.

ڕوونیشی کردەوە، حکەمەت سورە لەسەر هەڵگرتنی سزاکان بە گفتوگۆیەکی جدیەوە چۆتە ناو کۆبوونەوە لە ڤێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا