شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە2ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لەبارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای تەواوکردنی ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان بە دەستخۆشییەوە لەلایەن لیژنەکان و بەهاوکاری سەرۆکایەتیمان، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە هاوڵاتیان وەک پێوست سەردان ناکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ زانیاری هەموو لایەک بەپێی یاسایی (3 ساڵی 2019هەموارکراو) ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا ڕێکەوتی (9/9/2024) سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بەمەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا