پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنی ئەمریکا کە تێیدا جۆ بایدن توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندیدکردەوە.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ خەڵکی ئەمریکا ترەمپ ئاشکرایکرد، خۆم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد و وتیشی، “بۆ ئەوەی ئەمریکا مەزن ببێتەوە کاندیدبوونی خۆم بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕادەگەیەنم”.
جەختی لەوەش کردەوە، دەیەوێت ڕێگری لە جۆ بایدن لەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.