داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتەکان لە پارێزگای سلێمانی، داهاتی پارێزگاکەی لە هەفتەی رابردوودا بڵاوکردەوە کە بڕەکەی نزیکەی 22 ملیار دینارە.

بەگوێرەی داتاکانی پێگەی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی لە رێکەوتی 14-10-2023 تاکو 20-10-2023، بڕی 21 ملیار و 831 ملیۆن و 531 هەزار دینار بووە.

لەو بڕە پارەیەش، بڕی نەختینە 13 ملیارو 465 ملیۆن و 604 هەزار دینار بووە و بڕی 2 ملیارو 906 ملیۆن و 96 هەزار دیناریش بەشێوەی چەک بووە. هاوکات، 5 ملیارو 495 ملیۆن و 820 هەزار دیناریش بەشێوەی مقاصە بووە.

بەگوێرەی داتاکانی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەڕێژەی %15 و بەبڕی 3 ملیار دینار کەمیکردووە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەت، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا