بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
لەگەڵ ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27-9-2023، پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد، پاش پشوویەك پاشنیوەڕۆ كۆنگرە دەستیپێكردەوە و لەدوای چەند رێكارێكی یاسایی كۆنگرە، بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەم، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی 600 ئەندامی كۆنگرە و ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشدارن، بەڕێوەدەچێت. هەروەها بڕیارە كۆنگرەكە سێ رۆژ بخایەنێت.

پڕۆفایلی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایكبووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی  كوڕ‌ە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییەو بەناوی بافڵەكەی چەمی ڕ‌ێزانەوە ناونراوە ، ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بەریتانیا بەسەر بردووەو تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە.

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرپرسی نووسینگەی سكرتاریەتی سەرۆك تاڵەبانی بووەو لەساڵی 1996 بەشداری لە ڕ‌اهێنانەكانی فەیلەقی فەرەنسادا كردووە، هەروەها ساڵی 1998 یەكێك بووە لە بەشداربووانی ڕ‌اهێنانە سەربازییەكانی بەریتانیاو ساڵی 2000 بەشداری لە ڕ‌اهێنانی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكادا كردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەمریكا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووەو دواتر  دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە و بەرپرسی كاروباری دژەتیرۆری كوردستان بووە، لە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال گەڕ‌انەوەی تەرمەكەی بۆ شاری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە جاران دەركەوتەوە و بە ئاڕ‌استەی یەكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی كاری كردوەو دەنگە ناڕ‌ازییەكانی ناو یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی ئاشتكردوەتەوە.

‎ڕ‌ۆڵی لە دانانی سەرۆككۆماری عێراقدا هەبووە تا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هیچ پۆستێكی لەناو یەكێتیدا نەبووە، هەر لەو كۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردراو لە ١٨ ی شوباتی 2020 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران، رۆژی ٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرا.

‎لەماوەی سەرۆكایەتی یەكێتی دا رۆڵی گرنگی گێڕ‌ا لە یەكخستنەوەی ریزەكانی یەكێتی ، بەهێزكردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم ، عیراق و ناوچەكە وسەرۆك بافڵ وەك سەركردەیەكی كاریگەر لە وڵاتدا زۆرترین دیدارو جوڵەی سیاسی هەبووە لە یەك ساڵی رابردوودا.

ئەمڕۆش 27-9-2023 لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا