بەهۆی گەردەلوولی تۆرنادۆوە 10 کەس لە چین بوون بە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەردەلوولی بەهێزی تۆرنادۆ دوو شاری لە پارێزگای جیانگوسی رۆژئاوای چین گرتەوە و 10 کەس بوونە قوربانی.

بەهۆی روودانی گەردەلوولی تۆرنادۆ لە دوو شاری پارێزگای جیانگسوی رۆژهەڵاتی چین 10 کەس بوونە قوربانی. چین، ماوەی چەند مانگێکە بەدەست گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە دەناڵێنێت و زۆرترین کاریگەرییەکانی لەو وڵاتەدا بەدەرکەوتووە. گەردەلوول و لافاو و بارانی بەلێزمە رووی لەچەند پارێزگایەکی ئەو وڵاتە کردووە و تا ئێستا بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.

بەپێی راپۆرتە هەواڵییە خۆجێیەکانی ناوچەکە، شەوی رابردوو بەهۆی گەردەلولەکەی شاری سوکیانی پارێزگای جیانگسو، 5 کەس کوژراون و 4ی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

میدیای فەرمی وڵاتی چین ئاشکرایکردووە، بەهۆی تۆرنادۆکەوە، تا ئێستا 400 کەس ئاوارەبوون و 130 خانووش بەتەواوی خاپوور بوو.

لەهەمان کاتدا، تۆرنادۆیەکی دیکەی بەهێزتر رووی لە شاری یانچێنگ کرد و لە ئەنجامدا 5 کەس گیانیان لەدەست داو 4ی دیکەش بریندار بوون.

میدیای فەرمی بەیجین، بە پشتبەستن بە شارەزایانی کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاست تا کۆتایی مانگی ئەیلول لە جیانگسو پێشبینی روودانی گەردەلوولەکان ناکرێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەم دواییە گەردەلوولی لەناکاوی لەگەڵ بایەکی بەهێزدا هێناوە و تەواوی شارەکانی گرتۆتەوە.

لە سەرانسەری جیهان هۆشداری توند دەدرێت لە زیادبوون و پەرەسەندنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی گۆڕانی کەشووهەوا، زانایان دڵنیان لەوەی کە رووداوەکان تا بێن توندتر و وێرانکەرتر دەبن، ئەگەر جیهان دەست هەڵنەگرێت لە سوتاندنی سەرچاوە پیسکەرەکانی ژینگەی ووزە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا