نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییەوە قسەدەکات و بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناوبرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە پەلە بکەین لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەستی حزب بەدووربگرین لە کاروباری پێشمەرگە.

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان وتاری خۆی خوێندەوە، لە بەشێک لە قسەکانیشیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناوبرد.

لە درێژەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد، کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان یادگارییەکی گرنگی سەرۆک مام جەلالە یادی هەمیشە بەخێر، دەشڵێت، “ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ كار بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن”.

وتیشی، “پیرۆزباییەکی تایبەتیم ئاراستەی ئەو کچانە دەکەم کە لەم خولەدا بەشدار بوون و هەوڵ دەدەن و  سوێندیان خواردووە لەگەڵ کوڕەکانی ئەم وڵاتە هەمیشە ئامادە بن بۆ بەرگری لە خاک”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پێشمەرگە بەشانازییەوە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق، پاراستنی سەروەری عێراق لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییەک و ناوچەیەکی عێراقە، پێویستە پاراستنی هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە دەوڵەتی عێراق لەلایەن هەموو عێراقییەک و دامەزراوەیەکی دەوڵەتی عێراقەوە جێگەی بایەخ بێت و وەک ئەرکێکی هاوبەش تەماشا بکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا