ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دەستگیركردنی 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و 481 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان رادەگەیەنێت.

رۆژی چوارشەممە 23_11_2022، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: دامەزراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، 107 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و 481 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكەن و دەست بەسەر نزیكەی 381 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەردا دەگرن.

لەبارەی جۆر و بڕی ئەو ماددانەی كە دەستییان بەسەردا گیراوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی‌ بەوە كردووە‌، توانرا دەستبەسەر نزیكەی 381 كیكۆگرام ماددەی هۆشبەر كە پێكهاتوون لە 10.596 كیلۆگرام كریستاڵ، 876 گرام هیرۆین، 1,881 كیلۆگرام حەشیش، 177 گرام جامایكا، 71 گرام ماریجوانا، 367.240 كیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری كبتاگۆن، 110 شیت حەبی ترامادۆڵ، 8 مەركانە لە ڕووەكی چاندراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر كە 367.240 كیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری كبتاگۆنی تێدا شاردرابووەوە.

دووپاتیشیكردەوە، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیراكراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراون.
داواش لە هاووڵاتییان دەكات، خۆیان بەدوور بگرن لە بەكارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و هاوكار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەكان بكەن لە هەر زانیارییەك لەبارەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەهۆشبەرەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا