دادگای باڵا لەسەر سكاڵایەك لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە كە تایبەتبوو بە رادەستكردنی پارەی بەشە خۆراكی 18 ساڵی هەرێمی كوردستان بە بەغداد.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە هەرێم رایگەیاند، دوای زیاتر لە ساڵێك دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە كە لە دژیان تۆماركرابوو بۆ رادەستكردنەوەی پارەی بەشە خۆراك لە نێوان ساڵەكانی 2004 بۆ 2021.

راشیگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ساڵی 2004 ەوە پارەی بۆ بەڵێندەرەكانی گواستنەوەی بەشە خۆراكی مانگانەی هەرێم نەناردووە و لە پارەی بەشە خۆراك ئەو پارەیەیان دابینكردووە بۆیە سكاڵاكە رەتكرایەوە.

لە دوای زیاتر لە ساڵێك لە تۆماركردنی ئەو سكاڵایە رۆژی دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، كۆتا دانیشتی خۆی لە بارەی ئەو سكاڵایەوە ئەنجامداو بڕیاری كۆتاییدا و لە بەرژەوەندی هەرێم یەكلایكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا