عێراق بەنیازە گاز لە تورکمانستان هاوردەبکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تورکمانستان گەیشتوونەتە رێککەوتنی بەرایی بۆ هاوردەکردنی گاز لەو وڵاتە. چاوەڕوانیش دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ واژۆ لەسەر ئەو رێککەوتنە بکرێت.

عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز، رۆژی پێنجشەممە 24-08-223  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای حکومیی لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی گازی کۆماری تورکمانستان کۆبوونەوە، بەشێوەیەکی بەرایی رێککەوتن بڕێک گاز لەو وڵاتە هاوردە بکەن، بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی وێستگەکانی کارەبا، ئەوەش بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتن دەبێت کە لەنێوان هەردوولا ئامادە دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز ئاماژەی بەوەداوە، چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ واژۆ لەسەر ئەو رێککەوتنە بکرێت، کە بڕی گازی پێشنیازکراو و میکانزمی نێوان هەردوولات لەخۆدەگرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی لە گرنگی ئەو رێککەوتنە کردووەتەوە و پێیوایە، هەنگاوێکە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز کە تورکمانستان یەکێکە لە گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری گاز لە ناوچەکە و جیهانە.

شاندەکە جگە لە عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز، پێکهاتبوو لە عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان، عەبدولحەمزە هادی، راوێژکار، نەسیر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و پلادانان لە وەزارەتی نەوت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا