پلاسخارت: گومانم لە تواناکانی سودانی نییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، گومانم نییە لە تواناکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ نەسیف جاسم خەتابی، سەرۆکی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەربەلا جێنین پلاسخارت باسی لەوەکرد، گومانم نییە لە تواناکانی سودانی لە کارکردن و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بۆ عێراقییەکان.

هەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کارکردنی نێوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و پارێزگای کەربەلا لە چەند بوارێکی جیاجیادا، هاوکات، بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕەهەندە ئەرێنییەکانی ئەنجامدانی تاوتوێکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا