وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا: ئەو هێلکەی هەناردەی عێراقی دەکەین هۆکاری دروستبوونی شێرپەنجەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی عێراق و تایوانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی دۆزینەوەی دژە زیندەی Nitrofurans “نیترۆفوران” کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە 20 ساڵە قەدەغەیە و وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرمانسوڕما کە 20 ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی “نایترۆفوران” کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە وەجبەیەک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون”.
پێشتر لەساڵی 2020، بە بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی، هاوردەکردنی هێلکەی تورکی قەدەغەکرا، بەڵام بڕیارەکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ساڵانە بە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار هێلکە لە تورکیاوە هاوردەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا