بـــــانـــدێكی بـــازرگــانیكردن بە‌ مــــرۆڤ دە‌ستــــگیر كران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە باندێكی پێنج كەسی دەستگیربكەن كە هەستاون بە بازرگانیكردن بە ئافرەتێكی خوار 18 ساڵ.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاشكرایكرد، دوای ئاگادار كردنــــە‌وە‌ی پۆلیـــسی ناوشـــاری ســـــۆران لە‌وە‌ی كە‌ باندێكی پێنج كە‌سی هە‌ستاون بە‌ بازرگانی كردن بە ئافـــرە‌تێكی خوار (18) سـاڵ، لـــە‌ســـــە‌ر بڕیاری دادوە‌ری لێـــكۆلیـــنە‌وە‌ی ســۆران توانرا تۆمە‌تباران بە‌پێی ماددە‌ی شەش لە‌ یاسای بازرگانی كردن بە‌مرۆڤ دە‌ستگیر بكرێن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‌دوو تۆمە‌تبار دانیـــشتوی شــــاری هە‌ولێـرن، یە‌كێكیان دانیشتوی شاری ئاكــــرێیە‌، دووتۆمە‌تباری تر دانیـــشتوی سۆرانن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە‌ دوای دە‌ستگیـــركردنیان دانیان بە‌تاوانە‌كە‌داناوە، ئێـــستا ڕێكارە‌كانی لێــــكۆڵیـــنە‌وە‌ی ســــە‌رە‌تایی لە‌گە‌ڵـــیان بە‌ردە‌وامە.‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا