ئەگەری ئەژمارنەكردنی پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسی ئەژمانەكردندایە بەساڵی خوێندن لەلایەن رێكراوی یۆنیسێف، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: تا ناوەڕاستی ئەم مانگەش ئاساییە دەوامی قوتابخانەكان رابگیرێت دوای ئەوە پرۆسەی خوێندن دەستیش پێبكاتەوە مەترسی ئەوە هەیە ئەژمانەكرێت.

لەو بارەوە نیاز ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ناوەڕاستی ئەم مانگەش پرۆسەی خوێندن دەست پێبكاتەوە دەتوانین فریای ساڵی خوێندن هەموو ساڵەكە بكەوین، لەوە درەنگتربێت ئەمساڵی خوێندن دەكەوێتە بەردەم مەترسی بەوەی لەلایەن یۆنسێفەوە ئەژمار نەكرێت.

باسی لەوەشكرد، زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرباری كاریگەری كۆرۆنا بە یەكجاری دەرگای قوتابخانەكانیان دانەخستووە، لە هەفتەیەكدا رۆژێك یان دوو رۆژ دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان دەبێت دان بەو راستییە تاڵەدا بنێین كە نەبوونی مووچە وای كردووە زۆر لە كۆرۆنا كاریگەرتربێت لەسەر ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران، ئەگەر مووچە بدرێت دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە، ئەگەر مووچە نەدرێت بێ هیواین لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان.

لە 25-2-2020 بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەكان داخران و وەرزی یەكەمی خوێندنی ساڵی رابردوو بە ساڵێكی خوێندن بۆ خوێندكاران ئەژماركرا، بەڵام تا ئێستا وادەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەكان دیارنییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا