پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی دەدرێتە گەشتیاران جگە لەوانەی سەردانی ئەو وڵاتانە دەكەن كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەبەرئەوەی بەشێكی زۆر لە بانكەكان لە ژێر چاودێرییەكی ورد و كۆنترۆڵی بانكی ناوەندی عێراقدا نین، رووبەرووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی گرنگی ناوە و سەركەوتنی باشیان بەدەستهێناوە.
وتیشی، رێگە بە كردنەوەی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو دەدەن لەناو فڕۆكەخانەكان و دۆلاریش بە نرخی بانكی ناوەندی دەدەنە سەرجەم گەشتیاران بەبێ جیاوازی، جگە لەو گەشتیانەی سەردانی ئەو وڵاتانە دەكەن كە لەلایەن ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و هەموو جۆرە مامەڵەیەكیان لەگەڵ قەدەغەكراوە.